سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

شێواوی زگماکی گوێ

ڕەنگە زۆر جار مناڵ کاتی لە دایک بوون، کەم یا زۆر، بەشێک یان زیاد لە بەشێکی جەستەیان شێواو بێت، چ بەهۆی هۆکاری دەرەکی لە کاتی دووگیان بوونی دایکەکە، یان بەهۆی هۆکاری بۆماوەییەوە بۆی گواستراوەتەوە.
یەکێک لەو بەشانەی کە ڕەنگە شێواو بێت  کاتی لە دایک بوون گوێچکەیە, کە ئەکرێت گوێچکەکە هەر بە تەواوەتی بوونی نەبێت، یان شێوەیەکی ناڕێک و شێواوی هەبێت، یاخود تەنها بەشێکی شێواو بێت، وە یان گوێچکەکە لە شێوەیا ئاسایی بێت و تەنها پێستێکی زیادە یان چاڵێکی بچووک لەبەردەم گوێچکەدا بوونی هەبێت. ڕەنگە لەگەڵ ئەم ناڕێکیانەدا ناڕێکی تریش هەبن، چ لە قەبارەدا بێت یان لە شێوەی جیاوازی تر.
 ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە مناڵەکە لەلایەن پزیشکەوە بپشکنرێت بۆ هەڵسەنگاندنی باری گشتی و لە ناویاندا هەستی بیستنی مناڵەکە.
 کاریگەری ئەم بارە تەندروستییە سەرەڕای ناڕێکی شێوەی گوێچکەکە، پشتگوێخستنی لەوانەیە کاریگەری هەبێت لەسەر بیستنی مناڵەکە، بە تایبەتی ئەگەر گوێچکە ساغەکەی لە قۆناغێکدا تووشی هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست ببێت، ئەو کاتە مناڵەکە کێشەی بیستنی بۆ دروست ئەبێت لە هەردوو لاوە.
 چارەسەری ئەم بارە تەندروستییە پێویستی بە نەشتەرگەرییە، کە لە تەمەنێکی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام ئەدرێت، کە خۆی ئەبینێتەوە لە دروستکردنەوەی گوێچکەکە بە تەواوەتی لە کڕکڕاگەی پەراسووەکانی سنگ (لە کاتی نەبوونی گوێچکەکە) یان تەنها داڕشتنەوەی ئەو بەشەی کە شێواوە، یاخود لابردنی ئەو بەشە زیادەیەی کە لەبەشی پێشەوەی گوێچکەکەیا هەیە.
 شێواوی زگماکی گوێ کێشەیەکی تا ڕادەیەک باوە و دروستکرنەوەی پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی وردکاری هەیە.