سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

بایۆگرافی

دەربارەی د. دیار عبدالواحد صالح

د. دیار عبدالواحد صالح، ساڵی ۱۹۷۷ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، ساڵی ۲٠٠۳ بەکالۆریۆسی لە پزیشکی و نەشتەرگەری گشتی بەدەستهێناوە، ماوەی دوو ساڵ لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی وەک پزیشکی خولاو کاری کردووە، ماوەی دوو ساڵ لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شار وەک پزیشکی پلەبەند کاری کردووە.
ساڵی ۲٠٠٦ لە بەشی نەشتەرگەری جوانکاری سلێمانی وەک پزیشکی پایە بڵند دەست بەکار ئەبێت بۆ ماوەی سێ ساڵ، دواتر لە ساڵی ۲٠۱٠ لە خوێندنی دکتۆرا (بۆردی عیراقی) وەرئەگیرێت. تەواوی ماوەی خوێندنی دکتۆراکەی لە نەخۆشخانەکانی شاری پزیشکی و نەخۆشخانەی واسطی لە بەغدا بەسەر ئەبات. دوای پێنج ساڵ لە خوێندن و ڕاهێنان و توێژینەوە و تاقیکردنەوە، بڕوانامەی دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری جوانکاری و دروستکردنەوە بە دەست ئەهێنێت. 

ئێستا پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری و دروستکردنەوەیە لە سلێمانی، ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرکارانی جوانکاری کوردستانی و عیراقی و ئەمریکی و جيهانییە.  لە کەرتی حکوومی لە نەخۆشخانەی جوانکاری سلێمانی (کە ناسراوە بە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی) کارئەکات، هەروەها لە کەرتی تایبەت لە نەخۆشخانەکانی تر کار ئەکات.