سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

جوانکاری چاڵەکانی فرمێسک

چاڵەکانی فرمێسک لە هەردوو گۆشەی ناوەوەی چاوەوە درێژ ئەبنەوە بۆ سەر ڕوومەت، کە ڕەنگە لەگەڵیشیا ڕەنگی تۆخ ببێت بۆ قاوەیی یان ڕەشێکی کاڵ. 
 یەکێکە لە سیماکانی گەورەبوون لە تەمەندا کە لە ئەجامی داکەوتنی چەوری ڕوومەت یان هەڵتۆقینی چەوری پێڵووی خوارەوەی چاوەکانەوە پەیدا ئەبێت، چ لە پیاوان یان لە خانماندا، بەڵام ڕەنگە بۆماوەیی بێت و لە تەمەنێکی گەنجەوە دەربکەوێت. 
 بوونیان لەسەر ڕوخسار گەورەیی بە تەمەن ئەبەخشن و چاو بە شێوەیەکی ماندوو یان خەمۆک و کەمخەو دەرئەکەوێت، بەڵام ڕەنگە لە ڕاستیدا کەسەکە زۆر ئاسایی بێت. سەرەڕای تێکچوونی جوانی ڕوخسار، هەندێکجار بارێکی دەروونی ناخۆش بۆ کەسەکە دروست ئەکات، بە تایبەتی لە خانماندا.
 چارەسەری ئاسانە و ئەتوانرێت بە هەردوو ڕێگەی نەشتەرگەری و بێ نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت، بەڵام زیاترینی بەبێ نەشتەرگەری ئەکرێت تەنها بە سڕکردنی جێگەیی و کەمتر لە چارەکیە کاژێرێک ئەخایەنێت. دوای چارەسەر ڕەنگە ئاوسان و شینبوونەوەیەکی کەم دروست ببێت کە دوای دوو بۆ سێ ڕۆژ کەم ئەبێتەوە یان بە تەواوەتی نامێنێت. دیارە زۆر ڕێگە هەن بۆ ڕێککردنەوەیان، بەڵام هەڵبژاردنی ڕێگاکان بەندە بە کەم و زۆری چاڵبوونەکە و بۆچوونی پزیشکەکە بۆ ڕێککردنەوەیان.