سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

ڕاکێشانی چەوری ژێر چەناگە

ژێر چەناگە وەک هەموو بەشێکی تری لەش بە ڕێژەیەکی گونجاو چەوری تێدایە و لە باری ئاساییدا بە شێوەیەکی ڕێک لەگەڵ مل شێوەی چەماوەیەکی چاڵی وەرگرتووە. لە هەندێک کەسدا ئەم چەورییە ڕەنگە زیاد لە پێویست کۆ ببێتەوە و شێوەی ئەم چەماوەیە بگۆڕێت بۆ هێڵ یا چەماوەیەکی قۆقز و جوانی مل تێک بدات، دەرەنجامی ئەمەش کەسەکە قەڵەو یان بە تەمەن گەورەتر بنوێنێت. ڕەنگە سەرباری ناڕێکی شێوە، ئارەق کردنەوە و سووتانەوەی ژێر ملیش ڕووبدات و ڕەنگی پێستەکەی بگۆڕێت، بە تایبەتی لە کەڵەکەبوونی زۆردا.
 هۆکارەکانی کەڵەکە بوونی ئەم چەورییە جیاوازن، وەک گەورەبوون لە تەمەن یان هۆکاری بۆماوەیی لە کەسانی گەنج، یاخود بەکارهێنانی دەرمان، هەندێک نەخۆشی، قەڵەوی جەستە ... هتد.
 چارەسەری ئەم جۆرە ناڕێکییە پێویست بە نەخۆشخانە ناکات و تەنها لە کلینیک بە سڕکردنی جێگەیی و ڕاکێشانی چەورییەکە لە ڕێگەی کانیۆلای تایبەتەوە ئەکرێت، ماوەی کەمتر لە نیو کاژێر ئەخایەنێت و هەمان کات کەسەکە ئەگەڕێتەوە ماڵەوە. ڕەنگە شینبوونەوە یان ئاوساوییەکی کەم دروست ببێت کە دواتر بە تەواوەتی نامێنێت. لەو ماوەیەشدا پزیشک ڕێنمایی تەواو بە کەسەکە ئەدات و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنووسێت.
 لەو کەسانەی کە تەمەنیان گەورەیە ڕەنگە سەرباری لابردنی چەوری زیادە؛ پێویست بە توندکردنەوەی ماسوولکەکانی مل بکات، کە ئەمەیان بابەتێکی ترە و چارەسەری جیاوازتر و تا ڕادەیەک ئاڵۆزترە.