سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

جوانکاری بەبێ نەشتەرگەری

جوانکاری بە فیڵەر

جوانکاری بە فیڵەر

فیڵەر یەکێکە لە رێگاکانی جوانکاری بەبێ نەشتەرگەری. زاراوەی فیڵەر واتە پڕکەرەوە، واتە هەر مادەیەک کە بەکار بێت بۆ پڕکردنەوەی چاڵێک یان بۆشاییەک.
 ئەوەی زیاتر لەناو خەڵکدا باوە ئەو فیڵەرەیە کە بە شێوەی دەرزی هەیە و پێکهاتووە لە مادەیەکی جیلاتینی ڕوون و ڕاستەوخۆ بەکاردێت, بەڵام لە ڕاستیدا فیڵەر چەند جۆرێکی هەیە و هەر یەکەیان خەسڵەتی باش و خراپی خۆی هەیە.
 فیڵەر زیاتر لەو کەسانەدا بەکاردێت کە تەمەنیان گەنج یا مامناوەندە و تازە گۆڕانکارییەکانی تەمەن تیایاندا سەری هەڵداوە. دیارترین بەکارهێنانەکانی فیڵەر بریتین لە: 
1. گەورەکردنی لێو، 
2. بەرز کردنەوە و پڕکردنی ڕوومەت،
3. ڕێککردنەوەی ناڕێکی هێڵی شەویلگە،
4. ڕێککردنەوەی تەنیشتەکانی ڕوخسار، 
5. پڕکردنەوەی چاڵی ڕوخسار،
6. پڕکردنەوەی هێڵەکان و چرچی ڕوخسار،
7. پڕکردنەوەی چاڵی شوێن برینی کۆن،
88. ڕێککردنەوەی ناڕێکی پێستی دەست.

فیڵەر لە ڕێی دەرزییەکی بچووکەوە دائەنرێت، ئەویش دوای سڕکردنی ئەو شوێنە ئەبێت کە فیڵەرەکەی تیا دائەنرێت. ئەم جۆرە جوانکارییە لە کلینیک دەکرێت و پێویستی بە نەخۆشخانە نییە.

لە خەسڵەتە باشەکانی فیڵەر:
1. ئاسانی پرۆسەکە بۆ کەسەکە,
2. بە سڕکردن دائەنرێت و پێویست بە بێهۆشکردنی گشتی ناکات،
3. پێویستی بە نەخۆشخانە نییە،
4. ڕاستەخۆ دوای دانای ئەنجامەکەی دەرئەکەوێت،
5. ماددەیەیکی زیان بەخش نییە بە جەستە،
6. هەموو کات لەبەر دەستە ئامادەیە بۆ دانان،
77. هەندێک جۆری فیڵەر هەن کە هانی دروست بوونی کۆلاجینی پێست ئەدات، بەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر جوانی پێست ئەبێت.

دانانی فیڵەر تەنها لێدانی دەرزییەک نییە و تەواو، بەڵکو شارەزایی و ئەزموونی خۆی پێویستە، چونکە زۆر لەو کێشانەی کە بەهۆی فیڵەرەوە دروست ئەبن ئەگەڕێنەوە بۆ نەبوونی زانستی پێویست، چ لە خراپ هەڵبژاردنی جۆری فیڵەرەکە یاخود کەسی کاندید بۆ ئەم جۆرە جوانکارییە. دیارترین ئەو کێشانەش بریتین لە:
1. تۆپەڵ بوون و گرێ گرێ بوونی فیڵەرەکە لە ژێر پێست، کە ڕەنگە بمێنێتەوە
2. ناڕێکی لە نێوان لای ڕاست و چەپ، بە تایبەتی لە ڕوخساردا,
3. هەوکردنی شوێنی فیڵەرەکە،
4. گۆڕڕانی ڕەنگی پێست (شین بوونەوە یان قاوەیی بوونی کاڵ)،
5. دەرچوونی فیڵەرەکە لە ژێر پێستەوە بۆ سەر پێست و هاتنە دەرەوەی،
6. دانانی فیڵەر زیاد لە قەبارەی پێویستی خۆی،
77. ڕەنگە هەندێ کەس هەستیاری هەبێت بەو ماددەیەی کە بەکاردێت، بەڵام زۆر دەگمەنە.

ئەوەی پێویستە بزانرێت ئەوەیە کە جوانکاری بە دانانی فیڵەر کاتییە و دوای چوار مانگ بۆ ساڵێک پێویستە دووبارە بکرێتەوە، ئەم ماوەیەش بەندە بە جۆر و کوالیتی فیڵەرەکەوە. بەڵام لەگەڵ هەموو دووبارە کردنەوەیکدا بە شێوەیەکی گشتی ڕێژەی ئەو فیڵەرەی بەکاردێت کەمتر ئەبێت لە جارەکانی پێشتر.
 لە ئێستادا بەکار هێنانی فیڵەر خواستێکی ئێجگار زۆری لەسەرە بۆ جوانکاری، بە تایبەت لەلایەن خانمانەوە.