سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

ڕێنماییەکان

نەشتەرگەری لکاندنەوەی بەشە پەڕیوەکان

نەشتەرگەری لکاندنەوەی بەشە پەڕیوەکان

لە کاتی ڕوودانی پەڕینی هەر بەشێکی لەشدا، ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە:


1_ ئەو بەشەی ماوەتەوە و کەوتۆتە سەرەوەی ئاستی بڕینەوەکە بە گۆزێکی وشکی پاک (یان پارچە قوماشێکی پاک) دابپۆشە و تا ڕادەیک بە توندی بیبەستە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی خوێن بەربوون، پاشان کەسەکە بە بەردەوامی ئەو شوێنەی بە بڵندی بهێڵەرەوە تا گەیشتن بە نەخۆشخانە.

2_ ئەو بەشەی پەڕیوە لە گۆزێکی تەڕ (یان پارچە قوماشێکی تەڕی پاک) ەوە بپێچە و بیخەرە ناو دەفرێک لە ئاوی سەهۆڵاو و لەگەڵ نەخۆشەکە بیهێنە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام مەهێڵە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەشە پەڕیوەکە و سەهۆڵەکانی ناو دەفرەکەدا هەبێت.

3_ بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانەی جوانکاری سلێمانی بکە بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و کاری پێویست بۆ لکاندنەوەی بەشە پەڕیوەکە.

4_ دیارە هەموو کەسێک کاندید نییە بۆ لکاندنەوەی بەشە پەڕیوەکان، بەڵکو دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکەوە ئەبینرێت ئەو کات بڕیار ئەدرێت لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە.


بە خۆشحاڵییەوە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ئێستا ئەکرێت و هیوادارم هیچ کەسێک پێویستی پێ نەبێت و هەموو کات لەشساغ بن.