سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

%D9%86%DB%95%D8%B4%D8%AA%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%20%D8%AC%D9%88%D8%A7%D9%86%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C

جوانکاری قۆڵ

نەشتەرگەری جوانکاری قۆڵ

 

جوانکاری قۆڵ بریتییە لە لابردنی چەوری و پێستی زیادە و توندکردنەوەی شلبوونەوەی قۆڵ.

قۆڵ لە خانماندا جێگەیەکی هەستیارە لە ڕووی جوانییەوە، بەڵام ڕەنگە تێکچوون ڕووبدات لە ڕووی شێوە (شل بوونەوە) یان قەبارەوە (کەڵکە بوونی چەوری) یان هەردووکیان، کە چارەسەری هەریەکەیان جیاوازە و بە جیا ئەکرێت. 

لە هۆکارەکانی شلبوونەوە و داکەوتنی قۆڵ: هەڵکشانی تەمەن و شلبوونەوەی بەستەرە شانەکانی ژێر پێست، قەَلەو بوون یان دابەزاندنی کێش لە دوای قەڵەوی نەگەڕانەوەی پێستی کشاو بۆ باری ئاسایی خۆی، یان هۆکاری بۆماوەیی. ئەمانە زۆربەی ئەو بارانەن کە سوود لە وەرزش کردن نابینن بۆ توندکردنەوە یا توانەوەی چەوری قۆڵ.

 

ئەو کەسانەی کە سوود لەم جۆرە جوانکارییە ئەبینن پۆلێن ئەکرێن بە سێ بەشەوە: 

1. ئەوانەی کە تەنها چەوری زیادەیان هەیە و شۆڕبوونەوەی پێستیان نییە. ئەم کەسانە تەها بە لابردنی چەوری زیادە چارەسەر ئەکرێن، ئەویش تەنها بە سڕکردنی خۆجێیی و لە کینیک و لە ڕێگەی تەنها کونێکی بچووکەوە، بە تایبەت ئەگەر تەمەنیان گەنج بێت و پێستیان سیفەتی لاستیکیی لە دەست نەدابێت.

2. ئەوانەی کە چەوری زیادەیان هەیە لەگەڵ شۆڕبوونەوەی پێست. ئەم کەسانە پێویستیان بە هەریەکە لە لابردنی چەوری و بڕینی پێستی زیادە هەیە، کە ڕەنگە بە سڕکردنی شوێنکاری یان بێهۆشکردنی گشتی بکرێت.

3. ئەوانەی کە تەنها شۆڕبوونەوەی پێستیان هەیە بەبێ بوونی چەوری کەڵەکە بوو. ئەم کەسانە پێویستیان تەنها بە بڕینی پێستی زیادە هەیە، بەبێ لابردنی چەوری. ئەمیشیان دووبارە ڕەنگە بە سڕکردنی شوێنکاری یان بێهۆشکردنی گشتی بکرێت.

 

ئەو کاتەی کە بڕینی تێ بکەوێت، جێماوەی نەشتەرگەرییەکە سێ جۆری هەیە، ئەویش بەندە بە کەم و زۆری پێستە زیادەکە:

1. بە درێژایی بەشی ژێرەوەی قۆڵ.

2. بە درێژایی نیوەی درێژی قۆڵ.

3. بە درێژایی ژێر باڵ، بە تایبەت ئەگەر شۆڕبوونەوەیان زۆر کەم بوو.

 

بە شێوەیەکی گشتی، نەشتەرگەرییەکە بە هەریەک لە سڕکردنی شوێنکاری یان بێهۆشکردنی گشتی ئەکرێت، کەسەکە هەمان ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەرئەچێت، هەفتەی دووجار برینپێچی پێویست ئەبێت، تەقەڵەکان شارراوەن و لە ژێر پێستدان و خۆیان ئەتوێنەوە و پێویست بە لابردن ناکات، ڕەنگە شینبوونەوە و ئاوسان هەبێت، بەڵام دواتر لە نێوان 7-10 ڕۆِژدا بەرەو باشی ئەڕوات. 

بە شێوەیکی گشتی ماوەی 7-10 ڕۆژی پێویستە بۆ چاک بوونەوە، دیارە لەو ماوەیەدا ڕێنمایی پێویست لەلایەن پزیشکەوە بە کەسەکە ئەدرێت، بە تایبەتی لە جۆر و ماوەی خۆپاراستن لە هەندێ جووڵەی قۆڵ و باسک. 

 

ماوەتەوە بڵێن جوانکاری قۆڵ یەکێکە لە نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری، کە لەلایەن پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکارییەوە ئەکرێت، تا ڕادەیکی زۆر خانمان داوای ئەکەن.