سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

%D9%86%DB%95%D8%B4%D8%AA%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%20%D8%AC%D9%88%D8%A7%D9%86%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C

نەشتەرگەری ڕاکێشانی چەوری

نەشتەرگەری ڕاکێشانی چەوری:

 

لابردنی چەوری بریتییە لە نەشتەرگەری ڕێککاری بەشێک لە لەش، ئەویش بە لابردنی چەوری کەڵەکە بوو لەو بەشەی لەش کە سوودی لە وەرزشکردن و خۆپاراستن نەکردووە لە خۆراک و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ بەشەکانی تری لەش.

ئەم جوانکارییە کەمترین شوێن نەشتەری تیا بەکاردێت و لە ڕێگەی کونێک یان زیاترەوە ئەکرێت، ئەویش بە بەکارهێنانی کانیۆلای تایبەت. ئەتوانرێت لە کینیک بە سڕکردنی خۆجێی بکرێت بۆ شوێنی بچووک و کەم، یان لە نەخۆشخانە بە سڕکردنی نیوەی لەش یان بە بێهۆشکردنی گشتی ئەنجام بدرێت. ماوەی نەشتەرگەرییەکە لە ۱_٤ کاژێر ئەخایەنێت، بە گوێرەی کەم و زۆری چەورییەکە، ڕەنگەی سۆندەی دەرهاویشتنی پزیشکی لەشوێنی کونەکانەوە دابنرێت، هەروەها پەستێنەر (کۆرسێ) بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئاوساوی پەستاوتنی پێست، کەسەکە ڕەنگە شەوێک بمێنێتەوە یان هەمان ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەربچێت و چارەسەر و ڕێنمایی تەواوی پێ ئەدرێت لەو ماوەیەدا. چەند ڕۆژێک بۆ دوو هەفتە پێویستە بۆ پشوودان و گەڕانەوە بۆ سەر کارکردن.

ئەنجامی جوانکارییەکە چەند مانگێکی پێویستە بۆ دەرکەوتن، مەرج نییە هەموو کات بە یەک قۆناغ ئەنجامی تەواو بدات، بەڵکو هەندێک جار وا پێویست ئەکات کە قۆناغێکی تر ئەنجام بدرێت بۆ جوانتر دەرکەوتنی ئەنجامەکە.

ڕاکێشانی چەوری ئەتوانرێت بە تەنها ئەنجام بدرێت یان لەگەڵ جوانکاری تردا لەیەک بدرێن، وەک ڕاکێشانی ڕوخسار، بچووککردنەوەی سنگ لە خانماندا، جوانگاری ورگ. 

ئەو بەشانەی لەش کە بە زۆری ڕاکێشانی چەورییان بۆ ئەکرێت بریتین لە: لاق، دیوی ناوەوەی ئەژنۆ، ڕان، حەوز، کەمەر، سمت، ورگ، پشت، قۆڵ، سنگ، مل، ژێر چەنە، ڕوومەت.

بڕی ئەو چەورییەی لائەبرێت بە س س (یەکەی پێوانەیی قەبارە) ئەپێورێت نەک بە کیلۆ (یەکەی پێوانەیی کێش)، بە واتایەکی تر ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە بۆ دابەزاندنی کێش نییە بە کیلۆ، بەڵکو بۆ لابردنی یان کەمکردنەوەی قەبارەی بەشێکی دیاریکراوی لەشە.  بۆیە ئەوەی گرنگە بزانرێت ئەوەیە ئەم جوانکارییە چارەسەر نییە بۆ قەڵەوی یان لابردنی شلبوونەوەی پێست یان سێلولی (چاڵی بچووک لە دیوی دەرەوەی ڕان یان سمت)، یاخود جێگرەوەیەک نییە بۆ وەرزش نەکردن و خۆنەپاراستن لە خۆراک. 

کاندیدی گونجاو بۆ ئەم جۆرە جوانکارییە بریتین لەو کەسانەی کێشی لەشیان گونجاوە، پێستیان توندە و شلبوونەوەیان نییە، ماسوولکەکانیان توندە، باری تەندروستیان جێگیرە و نەخۆشی مەترسیداریان نییە، جگەرەکێش نین، تێگەیشتنیان هەیە بۆ سنوور و توانای ئەم جوانکارییە.

کاندیدی نەگونجاو ئەو کەسانەن کە هێڵەکانی کشانیان هەیە، شلبوونەوە و داکەوتنی پێست و ماسولکەیان هەیە، لە ڕادە بەدەر قەڵەون و بە مەبەستی دابەزاندنی کێش داوای ئەم جوانکارییە ئەکەن، نەخۆشی مەترسیداریان هەیە،

وەک هەموو نەشتەرگەرییەکی تر، ڕاکێشانی چەوری بەدەر نییە لە کێشە، بۆیە پێش هەموو نەشتەرگەرییەک پزیشکەکە مەترسییەکانی ئەم جۆرە جوانکارییە بۆ نەخۆشەکە ڕوون ئەکاتەوە و ئەگەر هەر کێشەیەکی تەندروستی لە لەشی کەسەکەدا هەبێت پێش نەشتەرگەری چارەسەری بۆ ئەکرێت.

ئەو چەورییەی ڕائەکێشرێت ئەتوانرێت دووبارە بەکار بهێنرێتەوە بۆ جوانکاری یان گەورەکردنی بەشەکانی تری لەش، لەوانە: ڕوخسار، سنگ، سمت، چاڵی ڕان، لاق و پێ و هەر بەشێکی تری لەش. هەندێک جار وا پێویست ئەکات کە لەگەڵ ڕاکێشانی چەوریدا پێستی زیادەش لاببرێت بەهۆی نەشتەرەوە، کە ئەمەش پێشتر لەگەڵ نەخۆشەکە باس ئەکرێت.

ماوەتەوە بڵێین ڕاکێشانی چەوری و بەکارهێنانەوەی یەکێکە لە نەشتەرگەرییەکانی سەردەم، خواستی زۆری لەسەرە لەلایەن خانمان و پیاوانەوە، لە ڕێگەیەوە بەشێکی ڕێک و هاوسەنگ بە بەشەکانی تری لەشەوە ئەگەڕێتەوە بۆ کەسەکە.