سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

%D9%86%DB%95%D8%B4%D8%AA%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%20%D8%AF%DB%95%D8%B3%D8%AA

پەنجەی پەلەپیتکە

 پەنجەی پەلەپیتکە.

پەنجەی پەلەپیتکە بارێکی نا تەندروستی بە ئازارە ، تیایدا پەنجەی دەست لە کاتی نوشتانەوە بۆ ناوەوە ئاساییە، بەڵام کاتی ڕێککردنەوەی لە ئاستێکی دیاریکراودا ئەگیرێت و ئازارێک دروست ئەکات و چیتر کەسەکە ناتوانێت پەنجەکەی بە تەواوەتی ڕاست بکاتەوە، مەگەر بە هەوڵدانی زیاتر نەبێت کە ئەویش لەو کاتەداپەنجەکە لەشێوەی پەلەپیتکە ئەکرێتەوە و ئازارێک دروست ئەکات.
ئەم بارە لە پەنجە گەورە یان پەنجەکانی تریشدا ڕووئەدات، ئەویش بەهۆی هەوکردنی نابەکتریایی ژێیەکانەوە دروست ئەبێت دەرەنجامی ڕووشانی ژێیەکان، ڕۆماتیزمەی دەست، یا نەخۆشی شەکرە یان بەکارهێنانی ئامێری لەرزە بۆ ماوەی درێژخایەن. سەرەنجام بەشێک لە ژێیەکە هەڵدەئاوسێت و ناتوانێت چیتر بە ئاسانی بەناو ئەڵقەی ڕاگری ژێیەکەدا تێپەڕ ببێت.
پەنجەی پەلەپیتکە زیاتر بڵاوە لەناو جوتیار، میوزیسیان، 
کرێکاری کارگەکان، کەسانی جگەرەکێش. شایانی باسە ڕەگەزی مێ زیاتر تووش ئەبن وەک لە پیاوان، بە تایبەت لە تەمەنی نێوان ٤٠_٦٠ ساڵی.
سەرەتا تەنها بە ئازارێک دەست پێ ئەکات لە بنکی پەنجەکە (کە ئەتوانرێت تەنها بەبێ نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەگەر فەرامۆش بکرێت ئەوا پێویستی بە نەشتەرگەری ئەبێت)، دواتر ئەتوانرێت هەست بە بوونی خڕبوونێک یا هەڵئاوسانێکی کەمیش بکرێت لە بنکەی پەنجەکەدا.

چارەسەر لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە بریتییە لە پشوودان بە دەست و پەنجەکان بۆ ماوەی ٦ هەفتە، ئەویش بە بەکارهێنانی قاڵبی تایبەت، دواتر وەرگرتنی چارەسەر بۆ ئازار و کەمکردنەوەی هەوکردن، کە ڕەنگە بە شێوەی دەرزی لێدانی ڕاستەوخۆی بەرگی ژێیەکە بکرێت. ئەگەر بارەکە چارەسەر نەبوو و وەک خۆی مایەوە، ئەوا پێویست بە نەشتەرگەری ئەکات.
ئەم نەشتەرگەرییە ئەتوانرێت بە سڕکردنی خۆجێی بکرێت، ئەویش بە کردنەوەی ئەڵقەی ژێیەکە بۆ ئەوەی بوارێکی زیاتر دروست ببێت بۆ تێپەڕبوونی ژێیە هەڵئاوساوەکە بەناویدا. هەمان ڕۆژ کەسەکە لە نەخۆشخانە دەرچێت و چارەسەر و ڕێنمایی پێویست وەرئەگرێت. ماوەی نێوان ۱٠_۱٤ ڕۆژی پێویستە بۆ چاکبوونەوەی برینی دوای نەشتەرگەری.

پەنجەی پەلەپیتکە بارێکی ناتەندروستی باوە لە پەنجەکاندا، چارەسەرکردنی ئاسانە و هیچ مەترسییەکی نییە بۆ سەر دەستەکە ئەگەر بەشێوەیەکی زانستی و لە کاتی خۆیدا چارەسەربکرێت.