سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

%D9%86%DB%95%D8%B4%D8%AA%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%20%D8%AF%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%20(%D8%AF%D8%A7%DA%95%D8%B4%D8%AA%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95)

نەشتەرگەری ئیفلیجی ڕوخسار

ئیفلیجی ڕوخسار بریتییە لە نەجوڵانی بەشێک یا هەموو ڕوخسار، دەرەنجامی ئیفلیج بوونی دەماری ژمارە حەوت.
 ڕوخساری مرۆڤ شوێنی دەربڕینی هەستەکانێتی، وەک؛ پێکەنین، گریان، تووڕە بوون، نائارامی، خەمۆکی و ... تا دوایی. ئەم هەستانە لە ڕێگەی کرژبوون و خاوبوونەوەی ماسوولکەکانی ڕووخسارەوە دروست ئەبن، ئەویش بەهۆی چالاکی و هاندانی دەماری ژمارە حەوتەوە ئەبێت لە ڕوخساردا. هەرکات ئەم دەمارە کار نەکات، ئەوا ئیفلیج بوون دروست ئەبێت، کە ئەکرێت لایەک یا هەردوولا بگرێتەوە.

ئەوگرفتانەی بەهۆی ئەم ئیفلیجییەوە دروست ئەبن دیارترینیان بریتین لە:
1. نەجوڵانی بەشێک یان هەموو ڕوخسار، چ لایەک بێت یان هەردوولا،
2. گرفتی داکەوتنی برۆ و نەجووڵانی ناوچەوان،
3. گرفتی چاو داخستن و کۆنتڕۆڵ نەکردنی ڕاگرتنی فرمێسکی چاو،
4. گرفتی هەناسەدان بە لووت،
5. داکەوتتنی ڕوومەت و نەجوڵانی،
6. داکەوتنی گۆشەی دەم، 
7. گرفتی ئاخاوتن و نان خواردن و ئاوخواردنەوە و تام کردن، یان جووڵەی دەم بە شێوەیەکی گشتی،
8. چەن گرفتێکی تر، بە تایبەتی گرفتی کۆمەڵایەتی.

هۆکارەکانی ئیفلیج بوون و كارنەکردنی دەماری ژمارە حەوت زۆرن، لەوانە:
1. هۆکاری زگماکی،
2. شێوان یا پچڕان بەهۆی زەبری دەرەکییەوە، وەک ڕووداوی هاتووچۆ، چەقۆ، فیشەک، داخوڕان بەهۆی هەوکردنی زۆر ... هتد، 
3. ئیفلیجی دەماغ، 
4. لووی ناو مێشک، ڕوخسار، لیکە ڕژێن، دەمار ... هتد، 
5. هۆکاری تر.

ڕێگاکانی چارەسەرکردنی پەیوەندی هەیە بە ماوە (کات) ی تێپەڕبوون بەسەر برینداربوونەکە، هۆکاری بینداربوونەکە، ئاستی برینداربوونەکە. ئەوانیش بریتین لە:
1. دووبارە گەڕاندنەوەی جووڵە بۆ ڕوخسار بە گواستنەوەی دەمار یان ماسوولکە یان هەردووکیان پێکەوە، یاخود چاندنی ماسوولکە یان دەمار یان هەردووکیان پێکەوە.
2. چاککردنی دەرەنجامی شێواوی، وەک بەرزکردنەوەی برۆی داکەوتوو، چاککردنی داکەوتنی پێڵووی چاوەکان، جوانکاری لووت و کۆڵەکەی لووت، ڕاکێشانی ڕوخسار و گۆشەی دەم، چاککردنی بەشەکانی تر.

ئەگەر لە کاتێکی کەمدا ئیفلیج بوونەکە دروست بووبێت و زەبرێکی کەم یان مامناوەندیان بەرکەوتبێت؛ ئەوا چارەسەرکردنەکە دەرەنجامێکی باشی ئەبێت بە بەراورد بە پشتگوێ خستنی بارەکە. بەڵام ئەو کەسانەی کە کاتێکی درەنگتر یان زەبرێکی گەورەتریان بەرئەکەوێت ڕەنگە مەبەست لە چارەسەرکردنەکە باشترکردنی ئەو ناڕێکییانە بێت کە دروست بوون، نەک گەڕاندنەوەی ڕوخسار بۆ بارە ئاساییەکەی پێشتری.

لە ئێستادا ئیفلیجی ڕوخسار چارەسەری بۆ ئەکرێت، ئەویش بە چەند نەشتەرگەرییەک و هەر جارەی بۆ بەشێکی ڕوخسار. مەبەست لێی باشتر کردنی جووڵەی بەشە ئیفلیج بووەکەیە، بە تایبەت داکەوتنی گۆشەی دەم، نەک گەڕاندنەوەی بۆ باری جارانی پێش زەبرە دەرکییەکە.