سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

%D9%86%DB%95%D8%B4%D8%AA%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%20%D8%AC%D9%88%D8%A7%D9%86%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C

بەرزکردنەوەی سنگ لە خانماندا

بەرزکردنەوەی سنگ جۆرێکە لە نەشتەرگەری جوانکاری سنگ لە خانماندا، زیاتر بۆ ئەو خانمانە ئەکرێت کە سنگیان شۆڕترە لە ئاستی ئاسایی و پێویست. 
میکانیزمی شۆڕبوونەوەی سنگ ئەکرێت ڕووبدات بەهۆی زیادە بوون  لە پێستی سنگ یان شانەکانی سنگ، یان بەهۆی شلبوونەوەی بەستەرەکانی ناوەوەی سنگ؛ کە سنگیان بە دیواری سنگەوە هەڵواسیوە. 
 دیارە قەڵەوی، دووگیانی، هۆکاری بۆماوەیی و تەمەن و کێشەی زگماکی و جگەرە کێشان لە هۆکارە دیارەکانی شۆڕبوونەوەی سنگن.
 شۆڕی سنگ بە شێوەیەکی گشتی گرفتی جوانی سنگ دروست ئەکات، کە ڕەنگە سەرباری شۆڕییەکە؛ سنگەکە لە قەبارەدا گەورەتر یان بچووکتر بێت بە بەراورد بە کەسێکی ئاسایی، هەر بۆیە ئەتوانرێت لەگەڵ بەرزکردنەوەدا قەبارەی سنگەکە گەورەتر یان بچووکتریش بکرێتەوە، ئەمەش بەندە بە ویستی خانمەکە خۆیەوە.
ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە  ئەتوانرێت لە هەریەک لەو خانمانەی کە هاوسەرگیریان کردووە یاخود نەکردووە ئەنجام بدرێت، چ بە سڕکردنی خۆجێیی بێت (بەنجی مەوزعی) یان بێهۆشکردنی گشتی. نەشتەرگەرییەکە نزیکەی سێ بۆ چوار کاژێر ئەخایەنێت، خانمەکە هەمان ڕۆژ ئەگەڕێتەوە ماڵەوە و دوو هەفتەی پێویست ئەبێت بۆ چاکبوونەوە، هەڵبەتە لەو ماوەیەدا چەند جارێک برینپێچی بۆ ئەکرێت و چارەسەری پێویستی پێ ئەدرێت. شوێنەواری نەشتەرگەرییەکە زۆربەی زۆری ئەکەوێتە ژێرەوەی سنگ و زۆر کەم یان هەر دەرناکەوێت لە دواڕۆژدا. ئەوەی شایانی باسە، ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە هیچ مەترسییەکی دروستبوونی نەخۆشی خراپی نییە لە دواڕۆژدا، بەڵکو یەکێکە لە نەشتەرگەرییە باوەکان و لە ڕێیەوە خانمان ئەبنەوە بە خاوەنی سنگێکی ئاسایی.
 لە ئێستادا، جوانکاری بەرزکردنەوەی سنگ نەشتەرگەرییەکی بڵاوە و زۆر لە خانمان داوای ئەکەن، کە ڕەنگە لەگەڵ بەرزکردنەوەشدا؛ قەبارەی سنگ گەورەتر یان بچوکتریش بکرێتەوە لە هەمان کاتدا.