سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

نەشتەرگەری جوانکاری

گەورەکردنی سنگ لە خانماندا

سنگ لە خانماندا لە تەمەنی ۷ بۆ ۱۳ ساڵییەوە دەست بە دەرکەوتن و گەشە ئەکات، گەشەکردنی سنگ تا تەمەنی ۱۹ بۆ ۲۲ ساڵی بەردەوام ئەبێت، بەڵام هەرگیز لە گەشەوگۆڕانکاری ناوەستێت، ئەمەش بەندەبە زیاد و کەم بوونی کێش، دووگیان بوون، هۆکاری بۆماوەیی. گەشەکردنی سنگ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگۆڕڕێت، ئەمەش پەیوەستە بە کەموکورتی لە ڕێژەی دەردانی کۆمەڵێک هۆرمۆنی تایبەت بە گەشەی سنگ. ئەم هۆرمۆنانە لە کاتی دووگیان بوون و شیرداندا گۆڕانکای بەسەردا دێت، هەربۆیە لەو ماوەیەشدا سنگ قەبارەی گەورەترە لە باری ئاسایی خۆی. 
 بەشێک لە خانمان سنگیان بە گوێرەی پێویست گەشە ناکات یان هەر لە بنەڕەتەوە سنگیان نییە، یان شێوە و بەرزی سنگیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن یا دوای مناڵ بوون، یاخود گۆڕانکاری لە کێشیاندا ڕووی داوە. خانمەکە سەرەڕای ناڕازێتی لە شێوەی سنگی؛ سیفەتی مێیینەشی لەلا کەم ئەبێتەوە و هەستێکی دەروونی ناخۆشی لا دروست ئەکات.

نەشتەرگەری گەورەردنی سنگ لە هەریەکە لەو خانمانەی کە هاوسەرگیرییان کردووە یان نەکردووە ئەکرێت. ئەم نەشتەرگەرییە بە هەریەک لە سڕکردنی خۆجێیی یان بێهۆشکردنی گشتی ئەکرێت. زۆر ڕێگە هەیە بۆ گەورەکردنی سنگ، لەوانە دانانی ئیمپلانتی سلیکۆن (کە لە شێوەی باڵۆندایە و لە هەمووی زیاتر بەکاردێت) یان دانانی چەوری لەشی کەسەکە خۆی، ئەمەش لەسەر کۆمەڵێک فاکتەر بەندە وەک ویستی کەسەکە خۆی یان ڕای پزیشکە نەشتەرکارەکە.
 باڵۆنی سلیکۆن بە قەبارەی جیاجیا هەیە و هەڵبژاردنی قەبارەکەش بە ئارەزووی کەسەکە خۆی ئەبێت. ئەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە ڕێی کردنەوەیەکی بچووکەوە لە بەشی ژێرەوەی سنگەوە دابنرێت، یاخود لە ڕێی ژێر باڵ یان ناوکەوە دابنرێت، ئەمەش لەسەر جۆری باڵۆنی سلیکۆنەکە وەستاوە. بەم شێوەیە سنگەکە لە قەبارەیا گەورە ئەبێت و شێوەیەکی جوانتر وەرئەگرێت، هەروەها خانمەکە لە ڕووی کەسێتییەوە زیاتر هەست بە سیفاتە مێینەکانی خۆی ئەکات و باوەڕی زیاتری بەخۆی ئەبێت.
 ماوەتەو بڵێین کە گەورەکردنی سنگ بە دانانی باڵۆنی سلیکۆن هیچ مەترسییەکی نییە لەسەر دروستبوونی شێرپەنجەی سنگ لە پاشەڕۆژدا، وە نەشتەرگەرییەکە کە ڕۆژ بە ڕۆژ داواکاری لەسەر زیاد ئەبێت، بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان.