سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

%D9%86%DB%95%D8%B4%D8%AA%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%20%D8%AC%D9%88%D8%A7%D9%86%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C

گەورەکردنی سنگ لە خانماندا

سنگ لە خانماندا لە تەمەنی ۷ بۆ ۱۳ ساڵییەوە دەست بە دەرکەوتن و گەشە ئەکات، گەشەکردنی سنگ تا تەمەنی ۱۹ بۆ ۲۲ ساڵی بەردەوام ئەبێت، بەڵام هەرگیز لە گەشەوگۆڕانکاری ناوەستێت، ئەمەش بەندەبە زیاد و کەم بوونی کێش، دووگیان بوون، هۆکاری بۆماوەیی. گەشەکردنی سنگ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگۆڕڕێت، ئەمەش پەیوەستە بە کەموکورتی لە ڕێژەی دەردانی کۆمەڵێک هۆرمۆنی تایبەت بە گەشەی سنگ. ئەم هۆرمۆنانە لە کاتی دووگیان بوون و شیرداندا گۆڕانکای بەسەردا دێت، هەربۆیە لەو ماوەیەشدا سنگ قەبارەی گەورەترە لە باری ئاسایی خۆی.
بەشێک لە خانمان سنگیان بە گوێرەی پێویست گەشە ناکات یان هەر لە بنەڕەتەوە سنگیان نییە، یان شێوە و بەرزی سنگیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن یا دوای مناڵ بوون، یاخود گۆڕانکاری لە کێشیاندا ڕووی داوە. خانمەکە سەرەڕای ناڕازێتی لە شێوەی سنگی؛ سیفەتی مێیینەشی لەلا کەم ئەبێتەوە و هەستێکی دەروونی ناخۆشی لا دروست ئەکات.

نەشتەرگەری گەورەردنی سنگ لە هەریەکە لەو خانمانەی کە هاوسەرگیرییان کردووە یان نەکردووە ئەکرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە لە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانە ئەکرێت، نزیکەی ۲_۳ کاژێر ئەخایەنێت، ئەتوانرێت بە هەریەک لە سڕکردنی شوێنکاری یان بێهۆشکردنی گشتی ئەنجام بدرێت، بە گوێرەی خواستی خانمەکە و هەلومەرجی گونجاو.
زۆر ڕێگە هەیە بۆ گەورەکردنی سنگ، لەوانە دانانی باڵۆنی سلیکۆن (کە لە شێوەی باڵۆندایە و لە هەمووی زیاتر بەکاردێت) یان دانانی چەوری لەشی کەسەکە خۆی، بە تایبەتی لەو کەسانەی کە بڕە چەوری پێویستیان هەیە لە لەشدا. هەڵبژاردنی ڕێگاکان لەسەر کۆمەڵێک فاکتەر بەندە وەک ویستی کەسەکە خۆی یان ڕای پزیشکە نەشتەرکارەکە.
باڵۆنی سلیکۆن پێکهاتووە لە باڵۆنێکی جیڕ، لە ناوەوە جێڵی سیلیکۆن یان ئاوی تێدایە، بە بەرگێکی سلیکۆنی بەهێز داپۆشراوە، ئەکرێت ڕووکەشەکەی زبر بێت یاخود ساف، لە شێوەی خڕ یان شێوەی سنگدا هەن، بە قەبارەی جیاجیا. هەڵبژاردنی شێوە و جۆر و قەبارەی باڵۆنەکە بەگوێرەی پێکهاتەی لەشی خانمەکە ئەگۆڕێت و وا باشترە پزیشکەکە خۆی بڕیار بدات لە هەڵبژاردنی، بەڵام تا ڕادەیەک ئارەزوو و ویستی کەسەکە خۆی ڕەچاو ئەکڕێت، بە تایبەتی لە هەڵبژاردنی قەبارەی باڵۆنەکە.

باڵۆنەکە ئەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە ڕێی کردنەوەیەکی بچووکەوە لە بەشی ژێرەوەی سنگەوە دابنرێت، یاخود لە ڕێی گۆی سنگ، ژێر باڵ، یان ناوکەوە دابنرێت، ئەمەش لەسەر جۆری باڵۆنی سلیکۆنەکە وەستاوە لەگەڵ بۆچوون و توانای پزیشکەکە. ماوەی چەند کاژێرێک لە نەخۆشخانە ئەمێنێتەوە، دواتر ئەگەڕێتەوە ماڵەوە و ڕێنمایی تەواوەتی لەلایەن پزیشکەکەیەوە پێ ئەدرێت. لەو ماوەیەدا برینپێچی پێویستی بۆ ئەکرێت لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

گەورەکردنی سنگ بە دانانی چەوری کەسەکە خۆی بۆ ئەو خانمانە گونجاوە کە ڕێژەیەکی گونجاو و پێویست چەوری لە لەشیاندا هەیە، بە تایبەتی لە بەشی ورگ، کەمەر، دیوی ناوەوەی ڕان و ئەژنۆ، یان پشت. دانانی چەوری ڕەنگە زیاد لە چەند جارێک دووبارەکردنەوەی بوێت، لەبەر ئەوەی زیاتر لە نیوەی ئەو چەورییەی دانراوە ئەتوێتەوە.

گەورەکردنی سنگ بە هەر تەکنیکێک بێت, سنگەکە لە قەبارەدا گەورە ئەبێت و شێوەیەکی جوانتر وەرئەگرێت، خانمەکە لە ڕووی کەسێتییەوە زیاتر هەست بە سیفاتە مێینەکانی خۆی ئەکات و باوەڕی زیاتری بەخۆی ئەبێت، چ لە ڕووی ژیانی کەسی خۆیەوە یان ژیانی هاوسەرگیرییەوە.

ڕەنگە سەرباری پووکانەوە، سنگەکە لە هەمان کاتدا داکەوتنی هەبێت و نەتوانرێت تەنها بە گەورەکردنی سنگ ڕێک بکرێتەوە. بۆیە لە هەمان نەشتەرگەریدا ئەتوانرێت هەریەکە لە پووکانەوە و داکەوتنی سنگەکە چارەسەر بکرێت. 

ماوەتەو بڵێین کە گەورەکردنی سنگ بە دانانی باڵۆنی سلیکۆن هیچ مەترسییەکی نییە لەسەر دروستبوونی شێرپەنجەی (سنگ) لە پاشەڕۆژدا، وە نەشتەرگەرییەکە کە ڕۆژ بە ڕۆژ داواکاری لەسەر زیاد ئەبێت، بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان.