سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

%D9%86%DB%95%D8%B4%D8%AA%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%20%D8%AC%D9%88%D8%A7%D9%86%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C

جوانکاری پێڵووی چاو

نەشتەرگەری جوانکاری پێڵووی چاو:
_____________________________

جوانکاری پێڵووی چاو بریتییە لە لابردنی زیادەی پێست و چەوری زیادەی پێڵووی چاو، چ پێڵووەکانی سەرەوە بێت یان خوارەوە.

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، پێڵووی چاوەکان ئەکشێن، بەمەش پێست یان چەوری و ماسوولکەی دەوری چاو دەست بە داکەوتن و شۆڕبوونەوە ئەکەن و بە شێوەی پێستی زیادە و هەڵئاوسان لەسەر پێڵووەکان دەرئەکەون، چ پێڵووەکانی سەرەوە بن یا خوارەوە. سەرەنجام ڕوخسارێکی بە تەمەن و ماندوو بە چاو ئەبەخشن، ئەوە سەرەڕای کاریگەرییان لەسەر مەودای بینین و قورس بوونی چاوەکە. ڕەنگە لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا برۆکان لەگەڵیدا دابکەون و تێکڕای شێوەی چاوەکە خراپتر بکەن.

جوانکاری پێڵووی چاو زیاتر بە سڕکردنی شوێن جێیی ئەکرێت و پێویست بە نەخۆشخانە ناکات و یەکێکە لەو نەشتەرگەرییانەی کە لە کلینیکی جوانکاری ئەکرێت. ئەم نەشتەرگەرییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگۆڕێت، ڕەنگە تەنها پێستی زیادە، یان ماسوولکەی زیادە، یان چەوری زیادە، یان هەموو ئەمانە لاببرێن. هەندێکجار ڕەنگە پێویست بە توندکردنەوەی شلی پێڵووەکانیش بکات، بە تایبەتی پێڵووەکانی خوارەوە. ئەگەر کەسەکە برۆکانی لەگەڵیدا داکەوتبوون: ئەوا ئەتوانرێت لە هەمان کاتتدا برۆکانیش بەرز بکرێنەوە. دوای تەواو بوونی نەشتەرگەرییەکە، شوێن بڕینەکە بە شێوەی نادیار ئەدوررێتەوە و کەسەکە ڕاستەوخۆ دوای نەشتەرگەری ئەگەڕێتەوە ماڵەوە.

ئەوەی شایانی باسە، شین بوونەوە و ئاوسان و چاکبوونەوە بە شێوەیەکی گشتی لە پێنج بۆ حەوت ڕۆژ ئەخایەنێت، ئەم ماوەیەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە. هەڵبەت لەو ماوەیەشدا چارەسەر و ڕێنمایی تەواو لەلایەن پزیشکەوە بە کەسەکە ئەدرێت. شوێنی نەشتەر و بڕینەکە زۆر کاڵە یان هەر دیار نییە و لەگەڵ تێپەڕ بوونی کاتدا کاڵتر ئەبێتەوە. ديارە ئەمەش بەندە بە وردکاری کردنی نەشتەرگەرییەکەوە.

نەشتەرگەری جوانکاری پێڵووی چاو یەکێکە لە نەشتەرگەرییە باوەکانی ئێستا، زۆر لە خانمان، بگرە تا ڕادەیەکی زۆریش پیاوان، داوای ئەم نەشتەرگەرییە ئەکەن و ڕاستەوخۆ یان دوای چەند ڕۆژێک کەسەکە هەست بە گەڕانەوەی جوانی پێڵووی چاوەکان و باشتربوونی مەودای بینین و سووکی بەرزکردنەوەی چاوەکانی ئەکات و، ئەبێتەوە بە خاوەنی چاوێکی جوانتر.

مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە ©.