سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

جوانکاری بەبێ نەشتەرگەری

هێڵەکانی پێکەنین

هێڵەکانی پێکەنین

 هێڵەکانی پێکەنین چەند هێڵێکن و کەوتوونەتە تەنیشتەکانی دەرەوەی هەردوو چاو. لە زاراوە پزیشکییەکەیدا بە (پێی قەلەڕەش) ناسراوە. ئەم هێڵانەش دوو جۆرن: 
یەکەم: ئەوانەن کە لە کاتی پێکەنیندا لە زۆربەی زۆری کەسەکاندا دەرئەکەون، بەڵام دواتر دیار نامێنن. 
 دووەم: ئەوانەن کە بەبێ پێکەنینیش هەر بە بەردەوامی هەن و هۆکارەکەشی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کۆلاجینی پێست بەرەو داشکان و کەمبوونەوە ئەچێ (دیارە کۆلاجینی پێست سیفەتی لاستیکی و کشان ئەبەخشێت بە پێست). هەڵبەت ئەم گۆڕانکارییانەش لە ناوەڕاست یان کۆتایی تەمەنی ۳٠ ساڵییەوە دەست بە دەرکەوتن ئەکەن، بەڵام هەندێک جار لە سەرەتای بیستەکانەوە دەرئەکەون.

کەسانی خاوەنی پێستی تەنک یان ئەوانەی زۆرتر تیشکی خۆریان بەرئەکەوێت چانسی زووتر دروستبوونی ئەم هێڵانەیان زۆرترە، هەروەک چۆن چارەسەریشیان ئاسانترە لە کەسانی پێست ئەستوور. 
 ئەتوانرێت بە خۆپاراستن وا بکرێت کە ئەم هێڵانە درەنگتر دەربکەون، وەک بەکارهێنانی دژەخۆری ژمارە ۳٠ یا زیاتر، چاویلکەی دژە خۆر، بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە دروستکردنەوەی کۆلاجینی پێست، خواردنی میوە، نووستنی تەواو و ڕێک.

کاریگەری ئەم هێڵانە زۆرتر بریتیە لە زووتر دەرکەوتنی سیماکانی گەورەیی تەمەن، بە جۆرێک کە زۆر لە خانمان هەوڵی شاردنەوەی ئەدەن بە بەکارهێنانی ماکیاج، بەڵام هەرکات ئەم هێڵانە زۆر قووڵ بوون، ئەوا پێویست بە چارەسەر ئەکات، چونکەڕەنگە هیچ کام لەو ڕێگایانەی سەرەوە نەتوانن کاریگەرییان هەبێت لە سەریان. بۆ ئەمەش دوو ڕێگای سەرەکی هەن بۆ چارەسەرکردنیان:
 یەکەم: چارەسەر بەبێ نەشتەرگەری (کە ڕێگانی زۆرن) و پێویست بە نەخۆشخانە ناکات و پێیان ئەڵێن (Office procedures)، واتە لە بەشی نەشتەرگەری بچووکی کلینیک ئەکرێت، بەڵام ئەم چارەسەرانە کاتین، ئەویش لەبەر دوو هۆکار؛ یەکەم تەمەن و گۆڕانکارییەکانی تەمەن لەسەر لەش لە بەردەوامیدان، دووەم خەسڵەتی چارەسەرەکان بەو جۆرەن کە کاریگەییان کاتی بێت بەهۆی بەردەوامی زیندەچالاکییەکانی لەش.
دووەم: چارەسەر بە نەشتەرگەری، کە خۆشبەختانە  پێویست بە نەخۆشخانە ناکات و لە کینیک ئەکرێت، ئەویش بە تەنها بە سڕکردنی شوێنەکە ئەتوانرێت ئەنجام بدرێت.

لە ئێستادا خانمان داوایەکی زۆریان هەیە لەسەر چارەسەری هێڵەکانی پێکەنین و هێڵەکانی تری ڕوخسار، کە بەمەش سیمایەکی گەنج و تەندروستیان بۆ ئەگەڕێتەوە.