سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

جوانکاری بەبێ نەشتەرگەری

جوانکاری بە تاڵی پزیشکی

جوانکاری بە تاڵی پزیشکی

 مەرج نییە هەموو جوانکارییەک نەشتەری تیا بەکار بهێنرێت، زۆر جوانکاری هەن کە تەنها لە ڕێی دەرزی لێدانێکەوە ئەنجام ئەدرێت، وەک دانانی بۆتۆکس و فیڵەر و پلازما و ... تا دوایی.
 لە نێوانیاندا دانانی تاڵی پزیشکی ڕاکێشان یەکێکە لەو ڕێگایانەی جوانکاری کە تەنها لەڕێی کونێکی بچووکەوە ئەنجام ئەدرێت.
 زیاترینی ئەم تاڵانە بەکاردێن لەو کەسانەی کە ڕوخساریان تازە دەستی کردووە بە داکەوتن و گۆڕانکارییەکانی تەمەن، هەر بۆیە بەکاردێن بە مەبەستی بەرزکردنەوەی برۆ، ڕوومەت، ڕوخسار، ژێر شەویلگە و سنگ. 
 ئەم تاڵە دڕکاوییانە پێکهاتوون لە مادەی پرۆلین، کە لە لەشدا ئەمێننەوە و نامژرێنەوە. بە قەبارەی جیاجیا هەن و بە گوێرەی شوێنی بەکارهێنانیان قەبارەکانیان ئەگۆڕێن. بەدرێژاییان و بە یەک ئاڕاستە دڕکی زۆر بچووکیان پێوەیە و لە ناوەوە ئەچەقنە ئەو بەشەی بەرزی ئەکەنەوە، تاوەکو لە شوێنی خۆیاندا جێگیر ببن ئەو بەشە بە هەڵواسراوی بهێڵنەوە و بەر نەبن.
 لە خەسڵەتە باشەکانی ئەم تاڵانە ئەوەیە کە دانانیان کەمتر لە کاژێرێکی پێ ئەچێت و تەنها بە سڕکردنی ئەو بەشە و لە ڕێی کونێکی زۆر بچووکەوە ئەنجام ئەدرێت و پێویست بە نەخۆشخانە ناکات و هەمان کات نەخۆشەکە ئەگەڕێتەوە ماڵەوە، لەلایەکی تریشەوە شوێن نەشتەر و بڕین و دورینەوەی تێ ناکەوێت، ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە لەو خانمانەی ترسی بێهۆشکردن و نەشتەرگەرییان هەیە، بەڵام ئەوەیە ماوەی کاریگەرییان کاتییەو و بۆ ماوەی دوو بۆ پێنج ساڵ (یان زیاتر) ئەمێننەوە و ئەبێت دووبارە دابنرێنەوە بە گوێرەی ویستی کەسە خۆی.
 لە ئێستادا دانانی ئەم تاڵانە داوای زۆریان لەسەرە، بە تایبەتی لەلایەن خانمانەوە.