سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

جوانکاری بەبێ نەشتەرگەری

جوانکاری هێڵەکانی گۆشەی دەم

جوانکاری هێڵەکانی گۆشەی دەم

هێڵکانی گۆشەی دەم ئەو دوو هێڵەن کە لە هەریەک لە ئەملا و ئەولای گۆشەی دەمەوە درێژ ئەبنەوە بە ئاڕاستەی شەویلگە بۆ خوارەوە. لەگەڵ تێپەڕ بوونی تەمەندا، بە تایبەتی لە هەندێک کەسدا، زیاتر دەرئەکەون و قووڵتر ئەبنەوە. 
 سەرەڕای ئەوەی وا لە کەسەکە ئەکەن گەورەتر بنوێنێت بە تەمەن؛ بە ڕوواڵەتیش بە کەسێکی خەمۆک یان تووڕە دەرکەوێت لەناو هاوەڵەکانیدا، بەڵام ڕەنگە لە ڕاستیشدا بەو جۆرە نەبێت.

هۆکارەکانی دەرکەوتنیان ئەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی تەمەن و گۆڕانکارییەکانی پێست و چەوری و بەستەرەکانی ڕوخسار، هۆکاری بۆماوەیی، هۆکاری ژینگەیی، دابەزینی کێش، جۆری خواردن، جگەرە کێشان و هۆکاری تر.
 لە ئێستادا هیچ ڕێگایەک نییە بۆ خۆپاراستن لە ڕوونەدانیان، بەڵام زۆر جۆر کرێمی تایبەت هەن بە گرنگیدان بە پێست، کە تەنها بۆ هێڵێکی زۆر کەم و سەرەتایی بەکاردێن و هیچ کاریگەرییەکیان نییە لەسەر هێڵێکی قووڵی 
 دروستبوو.

ڕێگەچارەی جۆراوجۆر هەن بۆ چارەسەرکردنیان یا شاردنەوەیان، ئایا بەبێ نەشتەرگەری، یان بە بەکارهێنانی نەشتەرگەری. ئەکرێت تەنها بە سڕکردن و بەبێ بێهۆشکردن چارەسەر بکرێن و پێویست بە نەخۆشخانە نەکات، وە هەر زوو هەمان کات کەسەکە بگەڕێتەوە ماڵەوە یان سەر ئیش و کاری خۆی بە ڕوخسارێکی نوێوە، بەڵام ئەگەر لە ڕادە بەدەر دەرکەوتوو و قووڵ بوون، ئەوا ئەو کات بە نەشتەرگەری چارەسەر ئەکرێن.