سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

جوانکاری بەبێ نەشتەرگەری

جوانکاری بە بۆتۆکس

جوانکاری بە بۆتۆکس

یەکێک لە هەرە باوترین ڕێگاکانی جوانکاری بەبێ نەشتەرگەری بەکارهێنانی بۆتۆکسە. 
 بۆتۆکس بریتیە لە جۆرە ژەهرێکی ئامادەکراو لە بەکتریای گزاز کە بە ڕێژەیەکی زۆر کەم لەگەڵ جۆرە پرۆتینێکدا تێکەڵ کراوە و ئامادە کراوە بۆ بەکارهێنانی پزیشکی.
 هەڵبەت بەکارهێنانی بۆتۆکس ئێجگار بەرفراوانە و لە زۆر بواری پزیشکیدا بەکار ئەهێنرێ، بەڵام لە ئێستادا لە جوانکاری پزیشکیدا زۆرترین بەکارهێنانی هەیە. 
مەبەست لە بەکارهێنانی بۆتۆکس لە جوانکاریدا بریتیە لە:
1. کەمکردنەوەی چرچی ڕوخسار، بە تایبەتی چرچی ناوچەوان، چواردەوری چاو، چواردەوری دەم و بەشەکانی تری دەموچاو.
2. هەروەها ئەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی برۆ 
3.  گۆڕینی شێوازی پێکەنین، بە تایبەت لەو کەسانەی کە لە کاتی پێکەنیندا بەشێکی زۆر لە پووکیان دەرئەکەوێت. 
4. هەر لە ڕوخساردا ئەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ ئەو کەسانەی تووشی ئیفلیجی ڕوخسار بوون، چ بەهۆی ڕووداوێکەوە یان ئیفلیجی زگماک یان بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە بێت.
5. ئارەق کردنەوەی لەپی دەست یاخود ئارەق کردنەوەیەکی زۆری ژێرباڵ گرفتێکی باوە لەناو خەڵکدا. بۆتۆکس ئەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەش بەکار بهێنرێت.

هەڵبەتە بەکارهێنانەکانی ئێجگار فراوانە، بەڵام ئەوەی پێویستە بزانرێت ئەوەیە کە چارەسەر بە بۆتۆکس تەنها بە شێوەکی کاتییە و پێویستە سێ بۆ شەش مانگ جارێک دووبارە بکرێتەوە، کە ئەم ماوەیەش لە کەسێکەو بۆ کەسێکی تر ئەگۆڕێت.
 بەکارهێنانی بۆتۆکس لەڕێ لێدانی دەرزییەوە ئەکرێت لەوبەشەی کە مەبەستە، بۆیە هەموو کات پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بێت لە بواری جوانکاریدا، لەبەر ئەوەی بۆتۆکس تەنها لێدانی چەند دەرزییەک نییە و تەواو، بەڵکو کاندیدی تایبەتی خۆی هەیە و چەند حاڵەتێک هەن کە بە هیچ جۆرێک نابێت بۆتۆکسیان تیا بەکاربێت، ئەمە جگە لەوەی کە زۆربەی ئەو گرفتانەی لە ڕێی بۆتۆکسەوە توشی کەسەکە ئەبن ئەگەڕێتەوە بۆ ناشارەزایی لە بەکارهێنانی بۆتۆکسەکە.