سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

جوانکاری بەبێ نەشتەرگەری

جوانکاری بە پلازمای خوێن

جوانکاری بە پلازمای خوێن

پلازمای خوێن ئەو بەشە زەردەی خوێنە کە پڕە لە خەپلەکانی خوێن و هۆرمۆنەکانی گەشە و خانە سوود بەخشەکان.

سەرەتای بەکارهێنانی ئەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئیتاڵیا لە بواری نەشتەرگەری دڵدا، بەڵام دوای ئەوە بەکارهێنانەکانی لە بوارەکانی تری پزیشکیدا فراوانتر بوو، لەوانەش لە بواری جوانکاریدا.
 ئەم جۆرە جوانکارییە یەکێکە لە ڕێگاکانی تری جوانکاری بەبێ نەشتەرگەری. دوای ئەوەی بڕێک خوێن لە کەسەکە خۆی وەرئەگیرێت، خوێنەکە لە ناو ئامێرێکی تایبەتدا جیائەکرێتەوە بۆ خڵتەی خوێن (کە ڕەنگی سوورە) و پلازمای خوێن (کە ڕەنگی زەردە). دوای جياكردنەوە, پلازماکە چالاک ئەکرێت و ئامادە ئەبێت بۆ بەکارهێنان. ئەو شوێنەی کە پلازماکەی تێدا بەکاردێت سڕ ئەکرێت بۆ ئەوەی کەسەکە ئازاری نەبێت. دواتر پلازماکە لە ڕێگەی دەرزی بچووکەوە لەو شوێنانە دائەنرێت کە پێویستە.

لە خەسڵەتە باشەکانی ئەم جۆرە جوانکارییە:
1. پلازما لە خوێنی کەسەکە خۆی وەرئەگیرێت و تەنێکی بێگانە نییە بە لەش،
2. پێویست بە بێهۆشکردن و نەخۆشخانە ناکات،
3. نەشتەر و دورینەوەی تێدا بەکار نایەت،
44. کەسەکە هەمان ڕۆژ ئەگەڕێتەوە ماڵەوە یان ئیش و چالاکییەکانی.

دیارە لە زۆر بواری پزیشکیدا بەکاردێت، بەڵام زياتر لە جوانکاریدا بەکاردێت بۆ:
1. جوانکردن و تازەکردنەوەی پێست،
2. چارەسەری شوێن زیپکەی کۆن،
3. پڕکردنەوەی چرچی بچووکی ڕوخسار،
4. جوانکاری تێکچوونی پێستی ڕوخسار بەهۆی تیشکی هەتاوەوە،
5. چارەسەر یان کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ لە پیاواندا،
6. چارەسەری شوێن برین یان سووتاوی تازە و کۆن،
7. جوانکاری چرچی دەست لە خانماندا،
88. چەند بەکارهێنانێکی تری وەک هێڵەکانی کشان و هی تر.

پێویستە بزانرێت کە ئەم جۆرە جوانکارییە وەک هەندێک جواکاری تر، پێویستی بە دووبارە کردنەوە هەیە، بە تایبەتی لە تازەکردنەوە و جوانکاری پێستدا.
 ئەو کەسانەی کە وا باشترە ئەم جۆرە جوانکارییە نەکەن ئەوانەن کە نەخۆشی خوێنیان هەیە وەک کەم خوێنی، نەخۆشی خەپلەکانی خوێن، کێشەی مەیینی خوێن، هەورکردن لەو شوێنەی پلازماکەی تیا دائەنرێت، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی جگەر, دەرمانەکانی دژە مەیینی خوێن، و چەن بارێکی تری تەندروستی.

بەکارهێنانی پلازمای خوێن یەکێکی ترە لە ڕێگا بڵاوەکانی تری بواری جوانکاری و لەلایەن هەر یەک لە خانمان و پیاوانەوە داوایەکی زۆری لەسەرە.