سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

ڕێنماییەکان

برینی شێرپەنجەیی

برینی شێرپەنجەیی

 لە کاتی دەرکەوتنی هەر برینێکی بچووک یان خاڵێکی برینداربوو لە ڕوخساردا یان هەر بەشێکی تری لەش، بە تایبەتی لە بە ساڵاچواندا، هەرگیز پشت گوێی مەخەن و بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەی جوانکاری بکەن بە مەبەستی دڵنیا بوون لەوەی برینی شێرپەنجەییە یاخود نا. پشتگوێ خستنی برینێکی بچووکی شێرپەنجەیی ئەبێتە هۆی داخوران و داماڵینی ئەو بەشە و بەشەکانی دەوری برینەکە، کە سەرباری ئەو شێوانە مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە زیاد ئەکات. 
 وەک لە وێنەکەیا هاتووە، ئەم خاتوونە برینێکی بچووکی هەبووە لەسەر پێڵووی سەرەوەی چاوی ڕاستی، کە ئەکرا لە کاتی خۆیدا زۆر بە ئاسانتر چارەسەر بکرایە، بەڵام پشتگوێ خستنی بۆتە هۆی ئەم کێشە ئاڵۆزە، کە سەرەڕای مەترسی لەدەستدانی چاوی، لابردن و دروستکردنەوەی پێڵووی چاو و برۆی کارێکی زیاتر و ئاڵۆزتری پێویستە بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی کە ئەگەر هەر لە سەرەتاوە سەردانی پزیشکی بکردایە.